کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە کە ژمارەیان زیاتر لە حەوت هەزارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی حەوت هەزار و ٧٦٨ کاندیدی پەسەندکراو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە
لە ١١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت ، ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ کەس مافی
دەنگدانیان هەیە، حەوت هەزار و ٧٦٨ کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان
دەکەن.
بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی ٣٧ رۆژ
بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی ٤٨ کاتژمێریش پێش بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتی، پرۆسەی
دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت، واتە رۆژی ٩ی تشرینی دووەم ، بەوپێیەش بێت بانگەشەی هەڵبژاردن لە ٨ی تشرینی دووەم دەوەستێت.
بۆ بینینی
ناوی کاندیدە پەسەند کراوەکان کلیک لێرە بکە