PM:08:15:02/10/2025
692 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم دەڵێت، كاتژمێر ١٢ـی ئه‌مشه‌و زانكۆلاین داده‌خرێت و چیتر درێژناكرێته‌وه، له‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی ماوه ده‌رچوانی پۆلی ١٢ ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی، كاتژمێر ١٢ـی ئه‌مشه‌و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی ١٢ـی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی، خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) له رێگه‌ی وێبسایتی (regayzanko.com) كۆتایی دێت و چیتر ماوه‌كه درێژناكرێته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا باسی له‌وه‌شكردووه، ئەو کەسانەی تاوه‌كو ئێستا زانكۆلاین یان پڕنه‌كردووەته‌وه
له ئێستادا ده‌توانن تاوه‌كو كاتژمێر ١٢ـی ئه‌مشه‌و فۆرمی زانكۆلاین ته‌واو بكه‌ن
و له‌ڕێگه‌ی سیستمه‌كه‌وه بینێرن، هه‌روه‌ها ده‌رچوانی خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
و پیشه‌ییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه ده‌توانن له‌م چه‌ند كاتژمێره‌ی ماوه فۆڕمی
زانكۆلاین پڕبكه‌نه‌وه.