PM:05:45:02/10/2025
584 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەڵێت، ئەو جارە شەڕی مافەکانی میللەت لە بەغدا دەکەن و پرسی تەوتینی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و سولفەکان و سوتەمەنی هەرزان لە سەرەکیترین ئەو کارانە دەبن کە ئیشی لەسەر دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر دەڵێت، چوار ساڵ لە پەرلەمانی کوردستان شەڕی ئەوان وەک نەوەی نوێ لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ وستەمکارەی هەرێم بوو لەسەر مافەکانی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم تەنانەت ئامادە نەبوون بە پارەیەکی زۆر خۆشیان خانەنشین بکەن و بە مووچەیەکی کەم گەڕانەوە سەر وەزیفەی کۆن کە مامۆستایەتیە.
دەشڵێت، "پشتیوان بەخودای گەورە و بەپشتگیری خەڵکی کوردستان
بەتایبەت سنووری پارێزگای هەولێر لەم هەڵبژاردنە دەچنە بەغدا لەوێوە شەڕی مافەکانی
میللەتەکەمان دەکەین".
ئەوەشی وتووە، پرسی تەوتینی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و سولفەکانی
زەواج و عەقار و قەرزی بچوک و بەنزین و سوتەمەنی لە سەرەکیترین ئەو کارانە دەبن کە
ئەوان وەک فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ ئیشی لەسەر دەکەن.