هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و بێ سەرەتا لە سلێمانی دەستیپێکرد و بەرپرسانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لای خۆشییەوە،
ئاسۆ تەها بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتەکە هەموو کەسێک دەگرێتەوە
و لایەنی پەیوەندیدار دەست دەگرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام رش و چەکی بێ مۆڵەتدا،
وتیشی، هەڵمەتەکە قەزا و ناحیەکانیش دەگرێتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی
پۆلیسی سلێمانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەم هەڵمەتەوە رێژەی تاوان و تەقەکردن کەمدەبێتەوە
و کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت.
دوێنێش، ھاتوچۆی
سلێمانی رایگەیاند، لە ٢٥ی مانگەوە بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی
بێ سەرەتا و تابلۆی ساختە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سزاکەشی بڕی یەک ملیۆن دیناری
عێراقییە.