PM:07:41:26/09/2025
476 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی رۆژانە خواردنی مشتێک بادەم پارێزگاریی لە تەندروستیی ریخۆڵەکان دەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە.
کۆلێژی کینگەر لەندەن لە بەریتانیا توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و لە گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاوبووەتەوە و تیایدا هاتووە، رۆژانە خواردنی مشتێک بادەم ریخۆڵەکان بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و نیگەرانی و ئاستی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و هەوکردن ناهێڵێت.
توێژەران رایدەگەیەنن، گرنگ نییە چی دەخۆیت گرنگ ئەوەی بزانیت چۆن دەیخۆیت و رێگە دروستەکەی خواردنی بزانیت، بۆنمونە زیادەڕەوی لە خواردنی بادەمدا نەکرێت و رۆژانە مشتێک لەو چەرەسە بخورێت ئەوا جەستە سوودی لێوەردەگرێت.
لە بادەمدا چەوری سوودبەخش و ماددەی ریشاڵی و پۆلیفینۆڵین هەیە و ئاستی بەرهەمهێنانی ترشە چەوری ریخۆڵەکان زیاد دەکات و رێگریی لە قۆڵۆن و نارەحەتی جوڵەی ریخۆڵەکان دەگرێت، هۆکار دەبێت بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستە.