PM:05:05:26/09/2025
448 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، رێکەوتنە سێقۆڵییەکە نەوتی هەرێمی بە بازاڕی جیهانی بەستەوە، هەروەها باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق وتی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لەبارەی رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغدا کە تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ واژۆ کراوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى ماوەبەسەرچوو بڵاویکردەوە، بەم رێککەوتنە سێقۆڵیە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانیش باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵگەری
وڵاتەکە لە هەولێر پێشوازیان لە رێککەوتنەکە کرد و وتیان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ
خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاندووە کە رێککەوتنەکە
بۆ سێ مانگە و چاوەڕوان دەکرێت، دواى هەڵبژاردن رایبگرن و دۆخی مووچە تێکبچێتەوە.