PM:04:41:26/09/2025
1912 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژانه ١٨٠ بۆ ١٩٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی کێڵگەکان لە هەرێمەوە هه‌نارده ده‌كرێت و تێکڕاى هەناردەى نەوتى عێراقیش دەگاتە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیلى رۆژانە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق لەبارەکەی رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغدا دەڵێت، "بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵدا، نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له هه‌رێم راده‌ستی بەغدا ده‌كرێت"
وتیشی، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردن له كێڵگه‌كان وه‌رده‌گیرێت نزیكه‌ی ١٨٠ بۆ ١٩٠ هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا.
روونیشیكرده‌وه،
تێکڕای هه‌نارده‌كردن له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه‌وە ده‌گاته سێ ملیۆن و ٤٠٠
هه‌زار بەرمیلی رۆژانە و ئه‌م رێژه‌یه‌ش زیاد ده‌كرێت.