سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون

PM:04:01:26/09/2025

460 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە سنووری حاجی ئۆمەران بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە پێنج کەس برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، هاتووچۆی سۆران دەڵێت، ئاگادارکرانەوە لەلایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتیدا، کە لە سنووری حاجی ئۆمەران روویداوە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری تۆیۆتا کڕۆلا و مێرسدیس ئەکترۆس ترێلە بوون و لە ئەنجامی رووداوەکەش پێنج کەس برینداربوون.

لە رووداوێکی هاوشێوەدا، دوێنێ چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، هەر لە سنووری حاجی ئۆمەران، بەهۆی رووداوێکی تری هاتووچۆوە کەسێک برینداربوو.













گەلەری