PM:03:20:26/09/2025
752 جار خوێندراوەتەوە
ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، زیانی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئاگر لە نەخۆشخانەی ژینی ئینتەرناشناڵ لەسەر رێگەی هەولێر و کۆیە کەوتەوە.
هەر بە پێی
زانیارییەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە بەڵام زیانی ماددی لێ کەوتەوە.
هەروەها، ئاگرەکە لە بەشی پێشوازی نەخۆشخانەکە کەوتووەتە و تیمەکانی بەرگری
شارستانی و تەندروستیش نەخۆشەکانیان رزگار کردووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.