PM:03:04:26/09/2025
684 جار خوێندراوەتەوە
كۆمپانیای دی ئێن ئۆ دەڵێت، ئاگاداركراونەتە ئامادەكاریی بكەن بۆ ئەوەی رۆژی شەممە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت لەرێگەی بۆرییەوە بكەنەوە. دەشڵێت، پشكی هەرێم لە نەوتی كێڵگەی تاوكێ رادەست دەكەن. کۆمپانیای گەڵف کیستۆنیش کە لە کێڵگەی نەوتی شێخان کاردەکات دەڵێت، دەست بە هەناردەی نەوتەکە دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی باسی لەوەکرد، پشكی خۆیان وبەڵێندەرەكانی دیكە لە كێڵگەى تاوکێ لە زاخۆدەفرۆشن بە كڕیارە نێوخۆییەكانیان و كڕیارەكانیش بڕیاریانداوە لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی بكەن.
كۆمپانیاكە
وتوشیەتی، لەسەر ئەو بنەمایە دی ئێن ئۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە كێڵگەی تاوكێ كە
لەلایەن ئەوانەوە بەڕێوەدەبرێت و تێكڕاكەی لە ئێستادا ٣٨ هەزار بەرمیلی رۆژانەیە،
بۆ هەناردەكردنەوە رادەست دەكەن.
کۆمپانیای گەڵف
کیستۆنى بەریتانیش وتی، خۆشحاڵن کە رێککەوتنیان واژۆ کردووە لەگەڵ هەرێم و عێراق بۆ
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و چاوەڕێ دەکرێت هەناردەکردنەوەی نەوت لە
کێڵگەی شێخانەوە لە رۆژانی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.
هەردوو
کۆمپانیاکەش دەڵێن، رێککەوتنەکەش بەپێی یاسای بودجەیە کە سێ مانگی ماوە، پێشتریش حکومەتی
ماوەبەسەرچوو رایگەیاندوە کە رێککەوتنەکە بۆ سێ مانگ و هەر بۆ هەڵبژاردنە و دواتر
هەناردەی نەوت رادەگرن.