سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە: ٢٢ ملیۆن کتێبی نوێ بۆ ساڵی نوێی خوێندن چاپکراوە

PM:09:52:04/09/2025

2256 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی ناوەندەکانی خوێندن کردووە، دەشڵێت، زیاتر لە ٢٢ ملیۆن کتێبی چاپکراوی ساڵی خوێندنی نوێ گەیشتووەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاوی کردەوە، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦، تەواوی کتێبی چاپکراوی نوێ بریتین لە ٢٢ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٧٤ کتێب.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تەواوی کتێبی چاپکراوەکان گەیشتوونەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.













گەلەری