دوای ئەوەی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانییان کرد، شاندی ئیمراڵی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆمان کرد وتویەتی، ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە قۆناغی ئازار و دەردەسەری.
ئەمرۆ هەینی ٢٩ـی ئابـی ٢٠٢٥، لەپەیامەکەدا ئەوەش خراوەتەروو، ئۆجەلان تەندروستییەکی زۆر باشی هەیە و هەڵسەنگاندنی وردی بۆ پرۆسەکە و دواین پێشهاتەکان کردووە.
هاوکات لە زاری ئۆجەلانەوە ئاماژە بەوەکراوە، سێ بنەمای سەرەکی پرۆسەکە بریتیین لە کۆمەڵگەی دیموکراسی و ئاشتی و تێکەڵبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستوەتەروو، ئەو كێشانه‌ی كه روبه‌رومان
ده‌بنه‌وه، پێویستیان به ده‌ستوه‌ردانی جددی و هه‌ستیار هه‌یه بۆ كۆتایهێنانی،
هه‌ر به‌و هه‌ستیارییه‌شه‌وه پڕۆسه‌كه‌یان گه‌یاندوه‌ته ئه‌مڕۆ، ئامانجمان ئه‌وه‌یه
هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به‌م پرۆسه به ئازاره.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا شاندی
ئیمراڵی باسی لەوە کردووە، ئۆجەلان رەخنەی لەو شێوازە گرتووە کە هەندێک لە
سیاسەتمەداران و رۆژنامەنووسان مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردەیەدا دەکەن، بەوەی کە بە
شێوازێکی پشتگوێخستن زیان بە پڕۆسەکە دەگەیەنێت.
ئەمەش دوای ئەوە هات، دوێنێ پێنجشەممە شاندی
پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌م پارتی) له ئیمڕاڵی كه پێكهاتبوو له په‌روین
بوڵدان، مدحه‌ت سانكار و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ، له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری
په‌كه‌كه له ئیمڕاڵی كۆبونه‌وه.