سەردێڕ:

بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە؛ جووتیارێک گیانی لەدەستدا

PM:02:40:28/08/2025

1816 جار خوێندراوەتەوە

له‌ گوندێكی سنورى خورماتوو، جووتیارێك له‌كاتى زه‌وى كێڵاندا تراكتۆره‌كه‌ى وه‌رگەڕا و گیانی له‌ده‌ستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گوندی ناڵەشکێنەی ناوچەی داودە لە سنووری خورماتوو، جوتیارێک لەکاتی زەوی کێڵاندا تراكتۆره‌كه‌ى کۆنترۆلی لەدەستداوە و دواتر وه‌رگەڕاوە، بەهۆیەوە گیانی له‌ده‌ستدا.

وتیشی، ئەو جوتیارە تەمەنی ٥٠ ساڵە و خێزاندارە، خەڵکی پارێزگای سلێمانییە و لە ناوچەی داودە زەوی کشتوکالی هەبووە.













گەلەری