سبەی پێنجشەممە، دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوڵاتیانیش بۆ پشتیوانیی شاسوار عەبدولواحید لەناو دادگای سلێمانی ئامادە دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بڕیارە سبەی پێنجشەممە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٥، دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەبچێت.
هاوکات،
هاوڵاتییان و دۆست و هاوڕێیانی شاسوار عەبدولواحید، بۆ پشتیوانیکردن سبەینێ لەناو
دادگای سلێمانی ئامادە دەبن.
ئەوەی پشتیوانی
حەق بکات سبەی پێنجشەممە لەناو دادگای سلێمانی ئامادە دەبێت و بەئامادەبوونتان
لەناو دادگای سلێمانی سبەی لە کاتژمێر نۆ پشتیوانی حەق دەکەن و بەرەنگاری ناحەق
دەبنەوە.
سروە
عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی
لەبەردەم دادگا ئامادە دەبن بۆ ئەوەی بەم دەسەڵاتە بڵێن نەخێر بۆ هەموو ئەو کارە
قیزەونانەی دەیکەن و دادگاکانتان کۆنتڕۆڵکردووە، وتیشی پاڵپشتیکردنی شاسوار
عەبدولواحید پاڵپشتیکردنە لە حەق.