PM:01:12:23/08/2025
3596 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رەوشی تەندروستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندان زۆر خراپە، پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێش دەڵێت، سەلامەتی گیانی سەرۆکی جووڵانەوەکەمان لەسەر ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەم کەسانەی کە دەستگیریانکردووە، ترساون لە خۆشەویستی خەڵک بۆ سەرۆکی جووڵانەوەکە، لە رۆژی سەردانیکردنی زیندانیانیش نەیانهێشتووە هیچ کەسێک سەردانی بکات، تەنانەت پارێزەرەکەشی، بەو هۆکارە نازانرێت کە چارەسەر کراوە یان نا.
هاوکات، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ لەم بارەیەوە وتی، سەلامەتی گیانی سەرۆکی جووڵانەوەکەمان لەسەر ئەستۆی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییە.
ئەمەش لەدوای
ئەوەدێت، درەنگانی شەوی ١٢ـی ئەم مانگە، هێزێکی یەکێتی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی شاسوار
عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دەستگیریانکرد، بە بیانووی چەند
سکاڵایەک کە تا ئێستا لە دادگای سلێمانی هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نەهاتووەتەوە.