سەردێڕ:

هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

AM:09:52:23/08/2025

1804 جار خوێندراوەتەوە

لەمڕۆوە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەستپێدەکەن بەو هۆیەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەستیان پێکردووە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردە وەزارەتی پەروەردە نووسراوی فەرمی ئاراستەیان کردووە و داواکراوە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان ئینتەرنێت رابگرن، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و رێگریکردن لە دیاردەی گزیکردن.

ساڵانە لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بۆ ماوەیەکی کاتی ئینتەرنێت رادەگرێت بەمەبەستی رێگریکردن لە گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان، کە تەنها لە رۆژانی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەک رادەگیرێت، لە کاتژمێر شەش و نیو تاوەکو حەوت و ٤٥ خولەکی بەیانی، واتا راگرتنی ئینتەرنێت رۆژ نا رۆژێک و بۆ ماوەی یەک کاتژمێرێک دەبێت.


 





 













گەلەری