AM:08:22:23/08/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نرخی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٣ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان
ئەمریکا و رووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکاتئەمریکا و ئەوروپا سەرقاڵی
تاوتوێکردنی بابەتی گەرەنتیی ئەمنین بۆ ئۆکراینا لە دوای ئاگربەست و ئەگەری
کۆتاییهاتنی جەنگ.