سەردێڕ:

جارێکی دیکە خورشید هەرکی و هەرکییەکان کەوتنەوە حاڵەتی ئامادەباشی

PM:07:29:19/08/2025

6384 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە خورشید هەرکی و هەرکییەکان بە چەکی قورس و سوکەوە لە گوندی گردەڕەش کەوتنەوە حاڵەتی ئامادەباشی.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و ئەو ڤیدیۆیانەی هەرکییەکان بۆ ئێن ئاڕ تییان ناردووە، لەسەر داوای خورشید هەرکی، سەدان کەس لە هەرکییەکان بە چەکی قورس و سوکەوە لە گوندی گردەڕەش کۆبوونەتەوە و کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بە گوێرەی ڤیدیۆکان، بەشێکی هەرکییەکان بە چەکی نیشانەشکێن و قورسەوە سەربانی ماڵەکانیان گرتووە و لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان.

بەپێی زانیارییەکانیش، پارتی بەنیازبووە جارێکی دیکە فشار بخاتە سەر هەرکییەکان، بۆیە خورشید هەرکی داوای لە هەرکییەکان کردووە جارێکی دیکە چەک هەڵبگرنەوە و لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن بۆ هەر حاڵەتێک.













گەلەری