سەردێڕ:

شێروان شێروانی چوار ساڵ و شەش مانگی تر سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

AM:11:49:19/08/2025

12096 جار خوێندراوەتەوە

شێروان شێروانی چوار ساڵ و شەش مانگی تر سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆک دەڵێت، هەموو کەیسێکی دەنگی ئازاد دەکرێنە سیاسی و یاسایی نین.


ئەمرۆ سێشەممە، ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥، چوار ساڵ و نیوی تر سزای زیندانی بەسەر شیروان شیروانیدا سەپێنرا لەکاتێکدا کە دەبوو ئازادبکرێت.

هاوکات سلێمان موسا، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆک لەوبارەیەوە دەڵێت، پێشوەختە درێژکردنەوەی سزاکەی شێروان شێروانی بڕیاری لێدراوە ئەگەرنا دەبوو ئەمڕۆ ئازادبکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٣، سزای چوار ساڵ زیندانیكردن بەسەر شێروان شێروانی سەپێنرا، بەڵام دوای تانەگرتن لە بڕیارەكە، سزای ئەو رۆژنامەنووسە لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ كەمكرایەوە و لەنوێترین بڕیاریشدا ئەمرۆ چوار ساڵ و نیوی دیکە درێژکرایەوە.













گەلەری