سەردێڕ:

کۆمسیۆن ژمارەی حزب و هاوپەیمانییەکانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن راگەیاند

PM:11:51:05/08/2025

9520 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەڵێت، ٣١ هاوپەیمانی و ٣٨ حزب و ٧٩ لیستی تاكەكەس بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەن، دەشڵێت، بڕیارە شەممەی داهاتوو تیروپشكی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردنیان بۆ بکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دواین ئاماری هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاکە کەسییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوە، كە رۆژی شەممەی داهاتوو هەشتی ئەیلول، تیروپشکی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردنیان بۆ دەكرێت.

ئاماژە بەوەکراوە، ٣١ هاوپەیمانێتی، ٣٨ پارتی سیاسی و ٧٩ کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەروەها دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی کاندیدان، چاوەڕێ دەکرێت کۆمسیۆن، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارییبکات .













گەلەری