PM:03:04:05/08/2025
6260 جار خوێندراوەتەوە
تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق دەڵێت، بەبێ بەرامبەر سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەنە خێزانە کەمدەرامەتەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، تیمی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بەسەر دوو هەزار و ٥٠٠ خێزانی کەم دەرامەت قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکەن و ئامانج لەم کارەشیان، کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتیانە.
ئاماژە بەوەش دەکەن، دەیانەوێت لەرێگەی ئەم پرۆژەوە
کلتوری وزەی خاوێن لە ناو کۆمەڵگای عێراقیدا جێگەبکەنەوە.
پێشتر وەزارەتی کارەبای عێراق وتی، بە شێوەی قیستی
مانگانە سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەن بە هاوڵاتیان و لە
بەرامبەریشدا مانگانە ٤١ بۆ ٥١ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرنەوە.