١. زیادبوونی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی:
ڕێژەیەکی بەرزی کافاین لەخۆدەگرێت، کە دەبێتە هۆی هاندانی کۆئەندامی دەمار و دەبێتە هۆی کەمخەوی و سترێس و توڕەبوون، بەتایبەتی کاتێک بەڕێژەیەکی زۆر بخورێت.
٢. تێکچوونی خەو:
خواردنەوەی نیسکافەلە ئێواران یان پێش خەوتن کاریگەری نەرێنی لەسەر خەو دەبێت و دەبێتە هۆی کەمخەوی، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی و کێشەی تەرکیزکردن لە ڕۆژی دواتردا.
٣. کێشەکانی گەدە و هەرس:
زیادەڕۆیی لە خواردنی نیسکافەدەبێتە هۆی خورانی ناوپۆشی گەدە و دڵەکزێ و تەنانەت هەوکردنی ڕیخۆڵە لە هەندێک حاڵەتدا.
٤. کەمی هەڵمژینی هەندێک ماددە خۆراکیەکان:
ڕەنگە نیسکافە ڕێگری بکات لە هەڵمژینی ئاسن و کالیسیۆم لە خۆراکدا، بەتایبەتی ئەگەر ڕاستەوخۆ دوای ژەمەکان بخورێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمخوێنی یان لاوازی ئێسکەکان لە درێژخایەندا.
٥. ئالوودەبوون و وابەستەیی دەروونی:
بە بەردەوامی خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە نیسکافەدەبێتە هۆی ئالوودەبوونی دەروونی، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندوێتی یان سەرئێشە لەکاتی نەخواردنەوەی.
٦. زیادبوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن:
کافاین هاندەری دڵە، ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ لە هەندێک کەسدا، هەروەها زیادەڕۆیی لە خواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.