سەردێڕ:

وردەکاری کوژرانی دوو گەنجەکەی هەڵەبجە

AM:08:50:05/08/2025

42824 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.


ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، نزیکی کاتژمێر سێی بەرەبەیانی، لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان چەند کەسێکەوە رووداوی تەقەکردنی لێ کەوتووەتەوە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە وتیشی، ئەو کەسانەی کە کوژراون، تەمەنیان نێوان ٢٠ بۆ ٢٢ ساڵە و دوو کەسی دیکەش بە تۆمەتی کوشتنیان، بە بڕیاری دادوەر و ماددەی ٤٠٦ دەستگیرکراون.

باسی لەوەشکرد، چەند مانگێک لەمەوبەر گرفت و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا هەبووە و دواتر چارەسەرکراوە، بەڵام دووبارە کێشەکانیان سەریهەڵداوەتەوە.













گەلەری