سەردێڕ:

لە سنووری کەرکوک کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

PM:11:18:04/08/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

کرێکارێك لە داقوق، سەقفی خانوویەک بەسەریدا رووخا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، هاوکات دوو کرێکاری تریش بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، لە داقوقی سنووری پارێزگای کەرکوک دوو کرێکار لەکاتی دانانی سەقفی چینکۆ بۆ ماڵێك، سەقفەکە دەڕووخێت بەسەریاندا و بەهۆیەوە کرێکارێک دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و دوو کرێکارەکەی تریش بریندارن.

چاوگێک لە نەخۆشخانەی داقوق بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گەڕەکی خەمڕەی داقوق سێ کرێکار لەکاتی دانانی سەقفی چینکۆی خانوویەک، سەقفەکە دەكەوێت بەسەریاندا و دستبەجێ یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و دوو کرێکارەکەی دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە.

ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە، ناوی محەمەد جەمالە ، تەمەنی ١٨ ساڵە و پیشەى کرێکارە و دانیشتووی داقوقە و ئێستا تەرمەکەی بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.



سۆران محەمەد - کەرکوک
















گەلەری