سەردێڕ:

دژەتیرۆری پارتی هۆکاری دەنگە بەهێزەکەی هەولێر ئاشکرادەکات

PM:07:58:04/08/2025

3568 جار خوێندراوەتەوە

دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا چالاکی ئەمنی و سەربازیی بوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٤٥ لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا، چالاکی ئەمنی و سەربازیی هاوپەیمانان بوو.

دژە تیرۆری پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "چالاکییەکان هیچ جێگەی مەترسی نەبوون و تەنها مەشق و راهێنانی هێزەکان بووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چەند هاوڵاتییەک لە شاری هەولێر بە ئێن ئاڕتییان راگەیاند، دەنگێکی بەهێزیان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیستووە.













گەلەری