PM:04:11:04/08/2025
1008 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، شەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یەكەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەزمونی لە هەزار و ٧٩ ناوەندی تۆمارکردن ئەنجامدەدرێت، جگە لە ٢٠ نوسینگەی هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی گشتی، فەرمانبەرانی کۆمسیۆنیش وەک دەنگدەر بەشداریی تیایدا دەکەن.
وتیشی،
تیروپشکی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردنەکان بە هاوپەیمانی و حزبەکان و لیستە
تاکەکەسییەکان، کە کێبڕکێ لەسەر کورسییە گشتی و کەمینەکان دەکەن، شەممەی داهاتوو
ئەنجام دەدرێت.