سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:22:04/08/2025

800 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کەمێک نزمبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە ٦٧ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، میدیا جیهانییەکانیش ئەم گۆڕانکاریانە دەگەڕێننەوە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر روسیا، کە بڕیارە سزای ئەو وڵاتە بدات بە هۆکاری رانەگرتنی جەنگ.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا و ئەوروپا رێککەوتن پێناسی گومرکی بە ریژەی ١٥٪ لەسەر زۆربەی کاڵای ئەوروپی کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت جێبەجێبکەن، ئەمەش نرخی نەوتی برێنت و تەکساسی بە رێژەی ٢٪ بەرزکردەوە.

هەروەها، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، بڕیارەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانى روسیا ئەگەر جەنگى ئۆکرانیا رانەگرێت، نرخى نەوتى بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزکردەوە و بەرمیلێکى لە ٦٩ دۆلارەوە گەیاندە ٧٢ دۆلار زیاتر.













گەلەری