PM:12:17:03/08/2025
2252 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی تەمووزـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ـی ئابـی٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
تائێستا مووچەی مانگی شەش بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە،
هۆکارەکەشی پابەندنەبوونی حکوومەتی ماوەبەسەرچووە بە رێکەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا، جگە
لە رادەست نەکردنی ئەو بڕە نەوتەی بەغدا داوای دەکات تەنانەت دەڵێت ١٢٠ ملیار
دیناری داهاتی ناوخۆ رادەستناکەم و تەنها ٧٠ ملیار دینار دەدەم.