PM:10:29:02/08/2025
9564 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ترس لە شیعەکان کە یاسایەکی نوێی حەشدی شەعبی تێپەڕێنن، زۆربەی لایەنە کورد و سوننی و بەشێک لە شیعەکانی پەرلەمانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکان نابن و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دەڵێت ئەوانەی ئامادەنەبن سزای ماددی دەدرێن.
ئەمڕۆ شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕياربوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ترسی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، ١٦٤ پەرلەمانتاری کورد و سوننە و بەشێکی شیعە بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد و بەهۆیەوە نیساب تەواو نەکرا و دانیشتەنە دواخرا.
دوای ئەوەی دانیشتەنەکە نەکرا، سەرۆکایەتی
پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان نەکردووە بە بڕی
ملیۆنێک دینار سزا دراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاریشە سبەینێ بە هەمان کارنامەی دانیشتەکەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، سەرۆکایەتی
پەرلەمانیش جەختی لەوە کردووەتەوە هەر پەرلەمانتارێک ئامادە نەبێت سزای مادی
دەدرێت.