PM:05:32:02/08/2025
14672 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كەسێك لە گەڕەكێکی شاری سلێمانی، خۆشكەكەی خۆی دەكوژێت، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی كوشتنەكە، تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخان لە شاری سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا.
ئاماژەی
بەوەشكرد، بەبڕیاری دادوەر هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، پۆلیسی
فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچوونەكانیان
دەستپێكرد بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام تۆمەتبار خۆی رادەستی
هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
بەگوێرەی
راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و
بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی، بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە
و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.