PM:01:05:02/08/2025
1884 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک لەمەوبەر، گەشتیارێک لە رووبارى دلان لە سنوورى مێرگەسوور خنکا کە دانیشتووى هەولێرە.
ئەمڕۆ شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، رەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییەکى دانیشتووى هەولێر کە تەمەنى ٢٩ ساڵە، لە رووبارى گوندى دلان لە سنوورى مێرگەسوور خنکا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە بە مەبەستى گەشتکردن رووى لە شوێنەکە کردووە، بەڵام لەکاتى
مەلەکردن خنکاوە.
وتیشی،
"تیمەکانمان لە بەرگرى شارستانى مێرگەسوور لە شوێنى رووداوەکەن و دەیانەوێت
تەرمى کەسەکە دەربهێننەوە".
باسی لەوەشکرد، ئەمساڵ شەشەم حاڵەتى خنکانە کە لە
سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران تۆمار دەکرێت.
کەریم کەیفی_ سۆران