PM:12:52:02/08/2025
20640 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ئەو خوێندکارانی کە لە پۆلی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە رێگای لینکێکەوە شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، هەروەها پێویستە لە ٢٣ی ئەم مانگەدا سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى ماوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی ١٢ ئامادەیی دەکەنەوە، پێویستە رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥ کاتژمێر ٧:٣٠ـى بەیانی، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
وتیشی، لە
رێگەى ئەم لینکەوە بەپێى
پارێزگاکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن و لەکاتی
بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یان هەر زانیارییەکی دیکە تایبەت بە قوتابی پێویستە بە زووترین
کات پەروەردەی خۆی لێ ئاگاداربکاتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی.