هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، و بەراورد بە دوێنێ ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ شەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٣٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا، لە
میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی
گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی
٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٦ هەزار دینارە