سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش

PM:12:55:30/07/2025

4064 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا دەبوو لە ماوەی دوو هەفتەدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی ناوخۆ و نەوتیش رادەستی بەغدا بکات، بەڵام تا ئێستا داهاتی ناوخۆی مانگی شەش و نەوتیشی رادەستی بەغدا نەکردووە تا مووچەی مانگی شەش خەرجبکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا، دەبوو لە ماوەی دوو هەفتەدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگی شەش بداتە بەغدا و نەوتیش رادەست بکات.

هەروەها، بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش چاوەڕێی رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆیە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا داهاتی ناوخۆی مانگی شەش رادەستی بەغدا نەکردووە و نەوتیشی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکردووە تا مووچەی مانگی شەش خەرجبکرێت.

 

 













گەلەری