AM:11:28:30/07/2025
1524 جار خوێندراوەتەوە
دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندێکی سنووری مەخموور سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقیەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ تەمموزی ٢٠٢٥، دژە تیرۆری کوردستان (پارتی) بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٩ و نیوی سەرلەبەیانی، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دووگردکانی لە سنووری مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە.
وتیشی، درۆنەکە لە دوای کەوتنە خوارەوەی، نەتەقیوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم و وایکرد بۆ ماوەیەک لە بەرهەمهێنانی نەوت بوەستن.