سەردێڕ:

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری جارێکی تر دانیشتوانی خەبات گردبوونەوە

AM:10:54:30/07/2025

1200 جار خوێندراوەتەوە

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری جارێکی تر دانیشتوانی خەباتی لە سنووری هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو سنوورەکەیانی پشتگوێ خستووە.


ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، جارێکی دیکە دانیشتووانی خەبات گردبونەوە و رێگایان بەڕووی تەنکەر و بارهەڵگری سوتەمەنی داخستووە و ڕێگە نادەن کەس پیایدا تیپەڕبێت.

دانیشتووانی خەبات بە ئێن ئاڕ تییان وت، بەپێی پێویست ئاوڕییان لێنادرێتەوە و لە رووی خزمەتگوزاری ئاو و کارەباوە حکومەتی ماوەبەسەرچوو پشتگوێی خستوون.

هاوکات، شۆفێرانی بارهەڵگریش دەڵێن گرفت بۆ هاتووچۆی ئەوانیش دروست بووە و ئەو رێگایەی داخراوە ئەو بارهەڵگرانەی پێدا تێپەڕدەبێت کە زۆربەیان لە پاڵاوگەکانی سنوورەکەوە هاتوون، بەتایبەت لە رێگای هەولێر-موسڵ.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی هەفتەی رابردوو چەند جارێک دانیشتوانی خەبات دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەدەمیانەوە ناچێت، هاوکات بەشێکی دیکەی گەڕەکەکانی سلێمانی و هەولێر بەم هاوینە بێ ئاون و جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەتانکەر ئاوی بۆ دابین کردوون.

 


 













گەلەری