PM:06:18:29/07/2025
1312 جار خوێندراوەتەوە
بەرهەمی رۆژانەی نەوتی هەرێم ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا حکومەتی ماوەبەسەرچوو نە داهاتی ناوخۆ و نە نەوتی رادەست نەکردووە، بەغداش هێشتا چاوەڕوانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، روانگەی ئابووری ئیکۆ عێراق دەڵێت، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ١٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکەن لە مانگی داهاتوودا بگاتە ٢٨٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە.
لەلایەکی دیکەشەوە، چاوگێک بە ئێن
ئاڕ تی وت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی عێراق لەسەر دوو پرس سەردانی
هەرێم بکات، یەکەمیان بابەتی تەوتیینی مووچەیە، دووەمیشیان
پرسی بەدواداچوونە بۆ داهاتی ناوخۆی هەرێم.
هەروەک چۆن
پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی مانگی شەش ئامادەیە
بەڵام هەرێم رادەستی ناکات و تا ئێستاش دەستی نەکردووە بە هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی
سۆمۆوە، تا بەغدا مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.