PM:01:29:29/07/2025
5128 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی دیمەشق پابەند دەبن بە رێککەوتنە ١٠ خاڵییەکەی نێوانیان و هەردولا لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا کۆکن، وتیشی، داوایان کردووە لە حکومەتی سوریا، زمانی كوردی بكرێته زمانی فه‌رمی له ناوچه كوردنشینه‌كان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی حەدەس وتی، هێزەکانی سوریای دیموکرات پابەندن بەو رێککەوتنە ١٠ خاڵییەی کە لە نێوان هەردوولادا واژۆکراوە، بەڵام جێبەجێکردنی کاتی پێویستە.
وتیشی، سوریا ئاماده‌یه كه داخوازیه‌كانی كورد له رووی زمان و
مافه كلتوریه‌كانەوە جێبه‌جێبكات، داواشیانكردووه زمانی كوردی شانبه‌شانی زمانی عه‌ره‌بی،
بكرێته زمانی فه‌رمی له ناوچه كوردنشینه‌كاندا.
باسی لەوەشکرد، بەنیازن
چەند گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ئەنجامبدەن و کۆبوونەوە
چاوەڕوانکراوەکەی پاریسیش لەسەر داوای دیمەشق و بە هۆی رووداوەکانی پارێزگای
سوەیداوە دواخراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،"ئێمه به‌شێك ده‌بین له وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا، سه‌رجه‌میشمان له‌سه‌ر
یه‌كگرتویی سوریا هاوڕاین و نا ناوه‌ندێتی به مانای دابه‌شكردنی وڵات نییه".