سەردێڕ:

بەهۆی رێکلامکردن دوور لە بنەما پزیشکییەکان؛ کارگەیەکی شیرینی لە رانیە داخرا

PM:03:47:28/07/2025

2396 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی رانیە دەڵێت، بەهۆی ریکلامکردن بۆ بەرهەمەکانیان بەشێوەیەکی دوور لە بنەما زانستییە پزیشکییەکان و نەبوونی پسپۆڕی خۆراک، کارگەیەکی چەرەسات و دروستکردنی شیرینییان داخست.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی رانیە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاوڵاتیان، کارگەیەکی چەرەسات و دروستکردنی شیرینیان داخستووە، کە پێشتریش رێنمایی پێدراوە و ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام پابەندی رێنماییەکان نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارگەکە ریکلامی بۆ بەرهەمەکانی کردووە بە شیوەیەکی نازانستی، کە هاوتەریب نەبوون لەگەڵ سیستمی خۆراکیدا، هەروەها ریکلامی تەندروستییان کردووە بۆ نەخۆشانی شەکرە و زەخت و قەڵەوی، لەکاتێکدا ریکلامەکانیان بەدەر بووە لە رێنماییە تەندروستییەکان.

هەروەها، هیچ پسپۆڕێکی بواری خۆراک لە کارگەکەدا نەبووە، لەکاتێکدا کاری دروستکردنی خۆراکیان کردووە، جگە لەوەش یەکێک لە کارمەندەکانیان کارتی تەندروستیی نەبووە.

ئەوەش هاتووە، هەر لە شوێنی کارەکەدا قۆزاخە و مێرووی لێ بووە بەهۆی بوونی شێ، جگە لەوەش پێکهاتەکانی دروستکردنی شیرینیان بۆ چەند جارێک بەکارهێناوەتەوە.



 













گەلەری