PM:12:17:27/07/2025
1072 جار خوێندراوەتەوە
یەکگرتووی ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا پابەندیەكانی خۆیان لەبارەی مووچەوە جێبەجێ بکەن و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و لایەن و دەسەڵاتدارەكانی كوردستان پێداچوونەوە بە سیاسەت و بەرنامەی حكومەتی خۆیاندا بكەن تا چارەسەری ڕیشەیی كێشەی موچە بكەن، داواشدەکات، بە زووترین كات پەرلەمانی كوردستان كارا بكەن.
ئەمرۆ یەکشەممە، ٢٧ـی تەممووزی ٢٠٢٥، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەنجامی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەی خۆی راگەیاند و دەڵێت بریتی بوو لە تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواپێشهات و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكەو ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئاماژە
بەوەکراوە، لەبارەی كێشەی دواكەوتنی موچەی
فەمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم، كۆبوونەوەی سەركردایەتی جەختی كردەوە لە سەر ئەوەی
كە پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا پابەندیەكانی خۆیان لەو بارەیەوە جێبەجێ
بكەن و كۆتایی بە مەینەتیەكانی موچەخۆرانی هەرێم بهێنن.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، كە حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم و لایەن و دەسەڵاتدارەكانی كوردستان لەم
هەل و مەرجە هەستیارو ئاڵۆزەدا كە ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕێت، پێداچوونەوەی جددی بە
سیاسەت و بەرنامەی حكومەتی خۆیاندا بكەن و چارەسەری ڕیشەیی كێشەی موچە بكەن.
جەختیشدەکاتەوە،
پێویستە بە زووترین كات پەرلەمانی كوردستان كارا بكەن كە چەتری یاسایی و شەرعیەتی
ئەم هەرێمەیە بۆ ئەوەی ڕۆڵی یاسایی و چاودێری خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت.