PM:08:55:26/07/2025
3124 جار خوێندراوەتەوە
دوای به‌سه‌ربردنی ٣١ ساڵ له زیندانه‌كانی توركیا، وه‌یسی ئاكتاش له زیندانی ئیمرالی ئازاد كرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، ئاژانسی هه‌واڵی میزۆپۆتامیا بڵاوی كرده‌وه، وه‌یسی ئاكتاش كه ماوه‌ی ١٠ ساڵه له زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری (F)ـی ئیمراڵی راگیراوه، دوای ٣١ ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن ئازاد كرا.
وه‌یسی ئاكتاش یه‌كێكه له زیندانیكراوه دێرینه‌كانی كورد، لە مانگی
نیسانی ١٩٩٤، به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و هه‌وڵدان بۆ پارچه‌كردنی وڵات ده‌ستگیركرا،
له چه‌ندین زیندانی جیاوازی توركیا ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی بردووه‌ته سه‌ر.
له‌و وێنه‌یه‌ی كه له په‌یامی بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی
٢٧ـی شوباتی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و دواتر له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له ٩ـی
ته‌مموزی ٢٠٢٥، دووباره هاوشانی گیراوانی دیكه‌ی ئیمرالی له په‌یامه ڤیدۆیه‌كه‌دا
ئاماده‌بوو.
ئاكتاش له ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٤، به گوێره‌ی یاسای جێبه‌جێكردن ماوه‌ی ٣٠ ساڵ
زیندانیكردنی ته‌واو بوو، به‌ڵام به به‌بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و چاودێری زیندانی
ئیمراڵی ئازادكردنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دواخرا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری یه‌كه‌م
ئازادكردنی دواخرا، جارێكی دیكه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ئازادكردنی دواخرایه‌وه،
دواجار له ٢٥ـی ته‌مموزی ئەمساڵ له زیندانی ئیمراڵی ئازاد كرا.