سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:08:28:26/07/2025

1940 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار - ناحیەی باوەنور نزیک گوندی رەند علی خان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەنزیک گوندی رەند علی خان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاب کە بەئاڕاستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی برینداربوو و دواتر بەمەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد لە ناحیەی باوەنوور و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هاتووچۆی گەرمیان باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.


 

 













گەلەری