PM:07:32:26/07/2025
1716 جار خوێندراوەتەوە
هێڵی ئاسمانی عێراقی داوای لێبوردن لە سەرنشینەكانی دەكات بەهۆی دواکەوتنی گەشتی IA 102، کە سەرنشینی فڕۆکەی بۆینگ دریملاینەر (787-AY-ATD) بوون لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هێڵی ئاسمانیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەم دواکەوتنە بەهۆی تێکچوونی کارکردنی تەکنیکییەوە بوو، کە پێویستی بە وەستانی خۆپارێزی لە دەرەوەی خشتەی ئاسایی کارکردن هەبوو، ئەمەش بۆ پاراستنی بەرزترین ستانداردی سەلامەتی ئاسمانی و دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی ئەنجامدرا.
هەروەها
هاتووە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە دەستبەجێ تیمە
تایبەتمەندەکانی ئەندازیاری و تەکنیکی دەستیان کرد بە ئەنجامدانی پشکنینی پێویست،
خراپیی کارکردنی تەکنیکی بە تەواوی چارەسەر بوو، گەشتەکە ئەنجامدرا دوای دڵنیابوون
لەوەی فڕۆکەکە بە تەواوی ئامادەیە بەپێی رێسا و ستانداردە نێودەوڵەتییە
پەسەندکراوەکان.