سەردێڕ:

نەوەی نوێ جارێکی تر ئاوی گەیاندە گەڕەکە بێ ئاوەکانی هەولێر

PM:06:41:26/07/2025

1824 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی دەسەڵات بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کێشەی بێ ئاوییان لە هەولێر چارەسەر کردووە، بەڵام کێشەکە هەر بەردەوامە و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو نەوەی نوێ ئاوی گەیاندە گەڕەکە بێ ئاوەکانی شارەکە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کێشەی بێ ئاوی لە هەولێر بەردەوامە لەو بارەیەشەوە دانیشتوانی گەڕەکە بێ ئاوەکان بۆ ئێن ئاڕ تی وتیان، لە هاویناندا لەبەر بێ ئاوی دۆخیان زۆر خراپە و هەموو ساڵێک شاسوار عەبدولواحید و نەوەی نوێ بەهانایانەوە دێن، گەر نا ناچاردەبن ئاو بکڕن.

خۆبەخشێکی نەوەی نوێش باسی لەوەکرد، "لەسەر راسپاردەی شاسوار عەبدولواحید ئاومان گەیاندە چەند گەڕەکێکی هەولێر".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودامەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە رێگەی پڕۆژەکەیانەوە کێشەی بێ ئاوییان لە هەولێر چارەسەرکردووە، بەڵام دووبارە گەڕەکەکانی ئەو شارە بێ ئاو بوون و هانایان بۆ نەوەی نوێ هێناوە تا ئاویان بە تەنکەر بۆ بهێنن.

 













گەلەری