کاریگەری پاشماوەی موشەک و درۆنەکان
لە دوای جەنگ
AM:12:03:01/04/2026
1332 جار خوێندراوەتەوە
کاروان میراودەلی
+
-
جەنگەکان زۆر مەترسیدارن زۆرجاریش
قورس و درێژخایەنن، هەم بۆ مرۆڤەکان و هەم بۆ ژینگە و کۆمەڵگەکەزۆر جار دوای جەنگەکان
کاریگەری زۆرو درێژ خایەن بەدوای خۆیـاندا بەجێدێڵن لەگرنگترینیان ئەمانەی خوارەوە
بەشێکیانن.
یەکەم: کاریگەری لەسەر مرۆڤ، کوژران و برینداربوون زۆرقوربانیانیدان لە کاتی
هێرشەکان یان لە دوای جەنگەکانیش بەهۆی پاشماوەکانی تەقەمەنی کە ڕوودەدەن.
دووەم: تێکشکاندنی دەروونی مرۆڤەکان لە ترس و دڵە ڕاوکێ، زۆر کەس دوای جەنگ
تووشی ترسی بەردەوام دەبێت و،لەگەڵیدا دەمێنێتەوە، یان دووچاری خەونی خراپ و نەخۆشیە
دەروونیەکان دەبن.
سێیەم: کوچکردن و ئاوارەبوون زۆرێک لەخێزانەکان ناچار دەبن ماڵ و شوێنی خۆیان
جێبهێڵن لەئەنجامی پەشێوی و ئاڵۆزی و مەترسیەکانی
جەنگ.
چوارەم: مانەوەی تەقەمەنی نەتەقیو، زۆر جار بۆمب و موشەکەکان و تەقەمەنی و ڕۆکێتەکان
ناتەقن و لە زەوی دەمێنن کە مەترسی زۆریان لێ بەدی دەکرێت بۆمنداڵان وخەڵکی ناوچەکە
بەتایبەتی جوتیاران کەزۆرجار خەڵکی گەڕاوە بۆ ناوچەکان بێ ئاگان لەو پاشماوەو مه
ترسیانەی کە ڕوویان داوە لەپێشوترداجێ ماون ،هەزاران کەس ساڵانە بەهۆی ئەم تەقەمەنیانەوە
بریندار دەبن یان گیان دەسپێرن.
پێنجەم: کاریگەری درۆنەکان:
هێرشە ڕاستەوخۆیەکانی درۆنەکان دەتوانن بە وردی هێرش بکەن لەزۆرکاتدا کاری هەڵەکاریش لێیانەوە ڕوودەدەن هەندێک جارئامانجە
درووستەکان ناپێکن.
شەشەم: ترسی بەردەوام؛
خەڵک لەناوچە جەنگیەکاندا هەست بە دڵە ڕاوکێ و چاودێری بەردەوام و ترسی هەمیشەیی
دەکەن.
حەوتەم: زیانی ناوخۆیی؛
وەک خزمەتگوزاریەکانی کارەبا، ئاوی
خواردنەوە، نەخۆشخانەکان و ڕێگاوبانەکان بەهۆی جەنگەکانەوە دەپێکرێن و زیانی زۆریان
بۆ درووست دەبێت.
هەشتەم: کاریگەری لەسەر ژینگە؛
پیسکردنی زەوی وخاک و ئاوبەهۆی مادە کیمیایەکانی تەقەمەنی و کاریگەریەکانی
کە دووچاری زەوی دەبنەوە.
نۆیەم: لەناوبردنی ڕووەک و ئاژەڵ جەنگ دەبێتە هۆی وێرانکردنی دارستان و ژینگە
و لەوەڕگاو زەویە کشتوکاڵیەکان وشوێنەکانی ئاژەڵداری.
١٠- هەوا پیس دەبێت
دووکەڵ و گازە ژەهراویەکان بەتەواوی لە ئاسمان وپانتایی زەویدا بڵاودەبنەوە.
١١- کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا
وێرانبوونی بنەماکانی ژیان وەک قوتابخانە، نەخۆشخانە، ڕێگا و بانەکان وفەرمانگە
خزمەتگوزاریەکان.
١٢- هەژاری و بێکاری
دوای جەنگ زۆر ناوچە دەبن بە شوێنی هەژاری لەهەمان کاتدا بێکاری زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
١٣- دواکەوتنی پەرەپێدان گەشەپێدانی وڵات بۆ ساڵانێک دوا دەکەوێت
وبەرهەم هێنان و پێشکەوتن سست دەبێت.
١٤- کاریگەری درێژخایەن؛
نەوەی نوێ لە ژینگەیەکی پیس و مەترسیدار گەورە دەبن ودواجار کاریگەری نەرێنی
لەسەریان جێ دەمێنێت.
١٥- نەخۆشییەکان زیاد دەبن بەتایبەتی بەهۆی مادە ژەهراویەکان
و مادە کیمیاویەکان و پاشماوەکانی تەقەمەنی دەبنە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆری.
١٦- پیس بوونی ژینگەی ناوچەکە
ئەو ناوچەیەی جەنگ تیادا ڕوویداوە پێویستی بە ساڵانێک دەبێت بۆ پاککردنەوەی
ناوچەکان لە پیس بوون بەمادە کاریگەریە بەکارهاتووەکان یان مادە ژەهراویهکان.
بۆیە لە کاتی جەنگەکاندا موشەک و تەقەمەنی و درۆنەکان تەنها لە کاتی جەنگدا
زیان نابەخشن بەڵکو دوای جەنگیش کاریگەریەکی قورس و درێژخایەن لەسەر ژیانی مرۆڤ و
مرۆڤایەتێ ژینگە جێدەهێڵن کە وەک کاری هەمیشەی فەرمانگەکانی بەرگری شارستانی لەوڵاتان
لەم بارەیەوە هۆشیاری دەدەن بە هاوڵاتیان
کەلەوناوچانەدا پێشبینی مەترسی زۆرو جۆراوجۆریان لێ بەدی دەکرێت تاکو هەمیشە خۆیان
و خێزان و مناڵەکانیان لەو مەترسیە جۆراو جۆریانە بپارێزن.
مقدم کــــــاروان مـــیراودەلی
راوێژکار و شارەزایی دادی بەرگری شارستانی