حکومەتی ماوەبەسەرچوو؛ داهێنەر
لە دروستکردنی قەیران
PM:04:20:01/04/2026
408 جار خوێندراوەتەوە
سەوسەن کاکەمەم
+
-
حکومەتی ماوە بەسەرچووی
هەرێم ساڵانە ئەبدەیتی نوێ بەکار دەهێنیت بۆ دروستکردنی قەیرانی نوێ و روتاندنەوەی
گیرفانی خەڵک.
ئەو حکومەتە
ماوە بەسەرچووە هی ساڵی ٢٠١٨ یە و هیج شەریعەتێکی نماوە و تەنیا کار بەرێکەرە، کەچی
لە غیابی هەڵنەبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان
تا نەتوانی لێ پرسینەوەی لێ بکەین، هەر رۆژێک لە سووچێکەوە بەهۆکاری جیا جیا دەستی
ناوەتە بیناقاقای ئەو خەڵکەو قەیران لە دوای قەیرانی بەسەر ئەو خەڵکە دا هێناوە و
بەردەوامە لە دروستکردنی قەیرانی دیکەش.
جگە لەوەی هۆکارە
بۆ پێنەدانی مووچەی ٣٠ رۆژ جارێک، هەر مانگەو بەشێوەیەک پابەندیەکانی لەگەڵ بەغدا
تاخیر دەکات بۆ ئەوەی ساڵانە دوو مووچەی خەڵک بخوات ، لەولاشەوە کەوتۆتە وێزەی گیانی
خەڵک و وەستایانە قەیرانیان بۆ دروست دەکات تا خەڵک مەشغول بکات و ئاگای لە دزیەکانی
ئەو دەسەلاتە نەمینیت، لەماوەی دوو ساڵی رابردوو سێ بەزمی بۆ دروستکردنی قەیرانی
غازی ماڵان دروستکرد، کاتێک خەڵک لەبەر بێ نەوتی وگرانی نرخەکەی پەنای بردە بەر
غاز بۆ گەرمکردنی ماڵەکانیان ووتی دەبیت بە مۆرکردنی فۆرمی خۆراک مانگی دوو بتل بەکار
بهێنن و بەوەش نەوەستاو لە داهێنانێکی دیکە دابەشکردنی غازی دایە دەست مۆری موختاری
گەرەکەکان لە نوێترین داهێنانیشیدا سێ مانگە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک خەریکی
دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنیە بۆ نۆرەرگرتنی غاز و نەوت بە حسابی خۆی، کەچی ئێستا
دەبێت بە پسوولەی ئەلیکترۆنیەوە راوە راوینۆرەی وەرگرتنی غاز بکەی لەو گەڕەک بۆ ئەو گەڕەک بەدوای لۆری راکەی بەریشت
ناکەوێت، بەڵام دە مەتر ئەولاتر غاز بە نرخی گرانی تیجاری زۆرەو نۆرەگرتنیشی ناوێ.
باشە بۆ هاوڵاتیان
بە نرخی ئاسایی غاز کەمەو بەشی هەمووان ناکات و دەبێت دە گەڕەک لەدوای لۆری غازی
غاردەی بەریشت ناکەویت نیە و کەمە، ئەی بۆ بە نرخی تیجاری هێندە زۆرە، ئەو غازە لەهەمان
کارگە و هەمان کات بەرهەم ناهیندرێت، یان بۆ غازی تیجاری دژە درۆنیان بەستایە، یانیش
تەنیا بۆ مەشغولکردنی خەڵکە تا ئاگای لە دزییەکانتان نەمێنێت.