PM:02:42:01/04/2026
864 جار خوێندراوەتەوە
بە مەبەستی رەوانەکردنی نهوتی عێراق بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی سوریاوە، ١٧٦ تانکەری نەوت لە عێراقەوە بەڕێ کەوتن و لە دەروازەی سنووری تەنەفەوە چوونە سوریاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی نیسانی ٢٠٢٦، میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، تانکەرهكان نهوتهكهیان گواستهوه بۆ تێرمیناڵی نەوتی بانیاس لە کەناراوەکانی سوریا و لهوێ دەخرێنە کەشتییەكانهوه بهمهبهستی گواستنهوهی نهوتهكه لە رێگەی دەریاوە.
لەوبارەیەوە سەفوان
ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندیە دامەزراوەییەکانی کۆمپانیای نەوتی سووریا ڕایگەیاند،
یەکەم کاروانی ١٧٦ تانکەرهكه لە رێگەی دەروازەی سنووری تەنەفەوە چووەتە ناو وڵاتەکە
و بەرەو تێرمیناڵی نەوتی بانیاس بەڕێوەیە.