PM:01:47:25/07/2025
3448 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق نوسراوێکی دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات كە تایبەتە بە خانەنشینبونی دادوەران و داواکارانی گشتی.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نوسراوێكی دەستەی گشتی خانەنشینی عێراق ئاڕاستەی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کردووە کە تایبەتە بە پرسی خانەنشینیی دادوەران و داواکارانی گشتی لە هەرێم، داوادەکات جێبەجێبکرێت.
لەنوسراوەکەدا
هاتووە، بە پێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینیی عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤دا دەرکراوە، سەرجەم ئەو دەقە یاساییانەی تر
هەڵدەوەشێننەوە کە تایبەتن بە تەمەنی یاسایی خانەنشینبوونی فەرمانبەران، بەڵام
یاساکانی تایبەت بە دەسەڵاتی دادوەری لێی بەدەرکراوەوە.
ئەوەش هاتووە،
ئەوەی پەیوەندیدارە بە هەژمارکردنی مووچەی خانەنشینیی دادوەر و داواکاری گشتی، پشت
بە یاسای یەکگرتووی خانەنشینی دەبەسترێت، کە دەبێتە ٨٠٪ـی کۆی مووچە و
دەرماڵەکانیان، بە مەرجێک دەرماڵەکانیان لە ١٥٠٪ ـی مووچەی بنەڕەتییان زیاتر نەبێت،
بۆ ئەمەش دەبێت ئەو مەرجانەیان تێدابێت، بۆ ئەوەی بە ٨٠٪ـی کۆی مووچە و
دەرماڵەکانیان خانەنشین بکرێن.