سەردێڕ:

ئێران و چەند وڵاتێکی ئەوروپی لە تورکیا کۆدەبنەوە

PM:01:01:25/07/2025

1064 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی ئێران لەگەڵ نێردراوی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە ئیستانبوڵ کۆببنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەی نێوان ئێران و نێردراوی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیادا، هەر سێ وڵاتەکە داوا لە ئێران دەکەن دەست بە هاریکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکاتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ وڵاتە بە ترۆیکا ناودەبرێن و هەڕەشەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بەسەر ئێراندا ئەگەر نەگەنە رێکەوتن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، دوای جەنگە ١٢ رۆژییەکەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمە یەکەم کۆبونەوەیە کە نێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێران ئەنجامدەدرێت.

 

 

 













گەلەری