PM:06:54:24/07/2025
1092 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری نه‌وتی عێراق دەڵێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له هه‌نگاوه‌كانی بۆ وه‌ستاندنی ته‌واوه‌تی سووتانی غازی په‌یوه‌ندیدار له عێراق و تا ساڵی ٢٠٢٩ سووتاندن كۆتایی پێده‌هێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وەزیری نەوتی عێراق له‌كاتی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی پڕۆسێسی غازی ناوه‌ندی (CPF GAS) له كێڵگه‌ی نه‌وتی فه‌یحا له پارێزگای به‌سڕه، به توانای ١٣٠ ملیۆن پێ سێجا ستاندارد له رۆژێكدا وتی، "دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌مان له بواری وه‌به‌رهێنانی غازدا ته‌واوكردووه، كه دووه‌م هێڵی به‌رهه‌مهێنانی وێستگه‌ی شلكردنه‌وه‌ی غازی سروشتی به‌سره (BNGL)یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئه‌م ده‌ستكه‌وته پاڵپشتی وێستگه‌كانی كاره‌بای غاز ده‌كات، جگه له‌وه‌ش، وه‌به‌رهێنان
له‌و بڕه رێژه‌یه ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی راگرتنی سووتانی غازی په‌یوه‌ست
به كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی سووتانی له
ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا.
وتیشی، له‌دوای
ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ت، رێژه‌ی ته‌واوكردنی وه‌به‌رهێنانی غاز له ٥٣٪ بۆ نزیكه‌ی
٧٠٪ زیادیكردووه، ئه‌م رێژانه بوونه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ردانی غاز و به‌ڵێنه‌كانی
عێراقی به كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وای پاریسه‌وه جێبه‌جێكردووه، جگه له‌وه‌ش زیادبوونی
رێژه‌ی وه‌به‌رهێنان سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با دابین كردووه، وه‌ك
پێشتر به‌ڵێنی دابوو، تا ناوه‌ڕاست یان كۆتایی ساڵی ٢٠٢٩ سوتانی غاز له سه‌رجه‌م
كێڵگه نه‌وتییه‌كان راده‌گرێت.